Ramal Abdullah Mahmood
18 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
ساکاریا – AA
بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە شارۆچکەی هەندەکی سەر بە پارێزگای ساکاریا کە کرێکاری باخەوانی هەڵگرتبوو، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، تراکتۆرەکە لە گەڕەکی چامڵجای شارۆچکەی هەندەک لە کەناری رێگا وەرگەڕا و تاکو ئێستاش هۆکاری وەرگەڕانەکەی نەزانراوە.
دواتر ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی فریاگوزاری خێرا رەوانەی ناوچەکە کران. بەپێی زانیارییە بەراییەکان حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ی دیکەش بریندار بوون.
دواتر ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بریندارانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارۆچکە.
زانراوە کە ئەو کرێکارانە بەمەبەستی کۆکردنەوەی بوندوق لە دیاربەکرەوە هاتبوون.