Muhammet Ali Kemal
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ٠٩:١٥ بە فڕۆکەی تایبەتیی ''تور'' بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێ کەوت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغاوە لە لایەن کاربەدەستانەوە بەڕێکرا.
هەریەک وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووریی، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری گومرک و بازرگانی، بولەنت توفەنکجی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری کولتوور و گەشتیاریی، نومان کورتوڵموش و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، مەهدی ئەکەر یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەیەکدا بۆ ئێران.