Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
11یه‌مین سه‌ركۆماری توركیا، عه‌بدوڵا گول بۆ كۆچی دوایی سه‌ركۆماری پێشووی عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یامی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی بڵاوكرده‌وه.
گول له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویه‌تی: "داوای لیخۆشبوون بۆ سه‌ركۆماری پێشووی عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌كه‌م. له سهردانهكهمدا بۆ به‌غدا، هاوڕابووین له‌سه‌ر ئیداره‌كردنی كه‌ركووك به شێوازێك كه توركمان، كورد و عه‌ره‌ب به یه‌كسانی نوێنه‌رایه‌تی بكرێن. راستگۆبوو له‌و بۆچوونهیدا. ئومێده‌وارم ئه‌و بۆچوونه دووباره زیندوو بكرێته‌وه".