توركيا

ئەردۆغان: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێن"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆغان: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە لە قەندیل و شنگال، پێویستە لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێن".

Sarmand Hameed  | 21.03.2019 - نوێکردنەوە : 22.03.2019
ئەردۆغان: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن  بەدەست بهێنێن"

Kütahya

كوتاهيە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆغان رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە لە هەردوو ناوچەی قەندیل و شنگال لە باکووری عێراق، پێویستە هاوپەیمانی جمهور لە نێوان ئاک پارتی و مەهەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کە لە لایەن رێکخستنەکانی پارتەکەیەوە لە پارێزگای کوتاهییە رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنە دەرەکی و ناوخۆییەکان یەکیان گرتووە بۆ شکستپێهێنانی ئاک پارتی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی داهاتوو کە بڕیارە ٣١ی ئەم مانگە(ئادار)بەڕێوەبچێت.

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "هەڵبژاردنە خۆجێیەکان زۆر گرنگە، و کەم نییە وەک ئەوەی کە ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت لە قورسایی کەم بکەنەوە".

ئەردۆغان گوتیشی: "بۆ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانمان لە سووریا و بۆ ئەوەی رێڕەوی تیرۆر لە باشووری سنوورمان بەتەواوەتی بپچڕێنین، پێویستە تواناکانمان بەهێز بکەن لەم هەڵبژاردنەدا".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆغان رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە لە هەردوو ناوچەی قەندیل و شنگال لە باکووری عێراق، پێویستە هاوپەیمانی جمهور لە نێوان ئاک پارتی و مەهەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و گوتی: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە لە قەندیل و شنگال، پێویستە لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın