13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە کۆشکی چانکایا لە ئەنقەرە کۆبووەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئاواتەخوازین لە ساڵی ٢٠٢٢دا، یەکێتیی ئەورووپا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا فراوانتر بکات و بوێرانەتر ھەڵسوکەوت بکات".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتى: "دەبێت (یەکێتیی ئەورووپا) رێگە لەوە بگرێت بە پاساوی ھەماھەنگیی لەناو یەکێتییەکە، زیان بە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا بگەیەندرێت".