Mehmet Tosun
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئەگەر هەوڵەکانی ئێمە نەبوونایە، ئێستا قەیرانی کۆچ قوڵتر، ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان زیاتر، تیرۆر کاراتر و ناسەقامگیریی زۆر بەربڵاوتر دەبوو".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئه‌نقه‌ره له كۆشكی چانكایا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هەر کەسێک بەشێوەیەکی بابەتیانە تەماشا بکات، دان بەوەدا دەنێت و پەسەندی دەکات کە تورکیا کلیلی سەرکەوتنە بەسەر ئەو هەڕەشانەی یەکێتیی ئەورووپا رووبەڕووی بووەتەوە و گوتی: "ئەگەر هەوڵەکانی ئێمە نەبوونایە، ئێستا قەیرانی کۆچ قوڵتر، ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان زیاتر، تیرۆر کاراتر و ناسەقامگیریی زۆر بەربڵاوتر دەبوو".
رەجەب تەیب ئەردۆغان به پێویستی زانی كه سیاسەتی بەزۆرناردنەوەی کۆچبەران و ژێرپێخستنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کۆچبەران، کۆتای‌یان پێبهێندرێت.
ئەردۆغان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه گوتی: "ده‌بێت (یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) رێگه له‌وه بگرێت به پاساوی هه‌ماهه‌نگیی له‌ناو یه‌كێتییه‌كه، زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بگه‌یه‌ندرێت. به‌داخه‌وه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له كاتێكدا كوێرانه داكۆكی له رومەکانی قوبرس ده‌كات، مافی توركه‌كانی قوبرس كه به‌شێك دانه‌بڕاون له‌و جوگرافیایه نادیده ده‌گرێت .ئاواتەخوازین لە ساڵی ٢٠٢٢دا، یەکێتیی ئەورووپا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا فراوانتر بکات و بوێرانەتر هەڵسوکەوت بکات".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گرنگیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش له سیاسه‌تی توركیادا گوتی: ''سەرەڕای دەیان نادادپەروەریی کە دووچاری بووین، یەکێتیی ئەورووپا لە پێشینەی کاری ستراتیجیی ئێمە دەمێنێتەوە، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بەو ئاراستەیە''.