Ramal Mahmood
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دادگای سزا قورسەکانی ئیستانبوڵ ئەو سکاڵانامەیەی پەسەند کرد کە لەلایەن داواکاری گشتی لە نووسینگەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ مەهمەت شەنای بایگن لە سەر ٣٥ گومانلێکراو ئامادەکراوە و ٢٨ کەسیان دەستبەسەر کراون بەهۆی ئەوەی پلانیان داناوە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی ئەنجامدانی کردە لە باخچەی پەرلەمانی تورکیا، لقی ئەنقەرای ئاک پارتی و دەوروبەری مزگەوتی زەینەبیە لە ناوچەی کوچوکچەکمەجەی ئیستانبوڵ.
دەستەی دادوەری بڕیاری دا دانیشتنی یەکەمی دادگا لە ٢٠ی نیسان لە دادگای چاغڵایان لە ئیستانبوڵ بەڕێوە بچێت، تا ئەو کاتە ٢٨ گومانلێکراوەکە دەست بەسەر بکرێن و بڕیاریشی دا بە بانگهێشتکردنی حەوت گومانلێکراوەکەی دیکە لە دانیشتنەکە.
سکاڵانامەکە داوای سزادانی گومانلێکراوانی بۆ ماوەی حەوت ساڵ و شەش مانگ تاکو ١٥ ساڵ کردووە بە تۆمەتی "بەکارهێنانی توندوتیژی و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی کۆماری تورکیا"، "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار".