Mazın Asad
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی دانوستانەکانی قوبرس: "ھەموو کاتێک تورکیا واتا حکوومەتی تورکی قوبرسی باکوور لە چارەسەردا ھەنگاوێک لە پێش بووە. ھەموو کاتێک لە نێو ھەڵوێستی دروستکردنی گرفت نەبووە لە چارەسەر. ھەستیاری لەوبارەیەوە دەنوێنن. پێویستە چارەسەر بێتە ئاراوە، چونکە حکوومەتی تورکی قوبرسی باکوور باجی بێچارەسەریی دەداتەوە".سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم (دیداره‌كانی قوبرس): "دڵنیام ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی لێره‌دا به‌ده‌ست دێت، ئارامی بۆ دورگه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. توركیاش به‌رده‌وام ده‌بێت له گرنتیكردنی، ئه‌مه‌ش مافی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی قوبرس به‌یه‌كسانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند، هه‌وڵێك له‌ئارادایه بۆ ناوزڕاندنی توركیا له‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا و گوتی: "داوا له‌وانه ده‌كه‌م ئه‌و بانگه‌شانه ده‌كه‌ن، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ ئه‌ورووپا زۆر گرنگه، بوونه ده‌وڵه‌تی یاسا و دادپه‌روه‌ری زۆر گرنگه. با یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌نده‌كانی 23 و 24 بكاته‌وه كه سه‌باره‌ت به دادپه‌روه‌ری و مێدیای و رۆژنامه‌گه‌رییه، با ئه‌وان چی ده‌ڵێن بیڵێن و ئێمه‌ش وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه. لێره‌وه بانگه‌واز ده‌كه‌م. ئێمه داواكارییه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ین، با بفه‌رموون به كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندانه."