Hasan Hüseyin Kulaoğlu
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمیندا لە ئیستانبوڵ، پێنج کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی ئاشکراکردن و بەرگرتن لە چالاکییەکانی پەکەکە/کەجەکە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای ئیستانبوڵ لە حەوت شوێنی دیاریکراوی پێنج شارۆچکەدا، ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هاوکاتیان سازکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە تیمی تایبەتی پۆلیس بەشداربوون، پێنج گومانلێکراو دەستگیرکران.
هاوکات لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لەو شوێنانەدا دەستبەسەر ئامێری دیجیتاڵیدا گیراوە.