ئیستانبوڵ.. دەستگیرکردنی حەوت گومانلێکراوی پەکەکە
- لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر تیرۆریستانى پەکەکە لە ئیستانبوڵ، حەوت گومانلێکراو دەستگیرکران.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئیستانبوڵ، حەوت گومانلێکراو دەستگیرکران.
بە پێی روونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی ئاشکراکردن و بەرگرتن لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە|کەجەکە، لە چەند شوێنێکی دیاریکراوەی شارۆچکە جیاوازەکانی شارەکەدا، ئۆپەراسیۆن سازکراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە تیمی تایبەتی پۆلیس بەشداربوون، حەوت کەس دەستگیرکراون.
هاوکات لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لەو شوێنانەدا دەستگیراوە بەسەر ئامێری دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا.
باس لەوە کرا کە گومانلێکراوان پێش ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون لە ناوچەی عەفرین چالاکيیان لە ناو یەپەگەدا ئەنجامداوە و بە نایاسایی چوونەتە تورکیاوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن