Mustafa Güngör
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
ئیزمیر - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو سوپای تورکیادا کە لە ٤٠ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی لێکۆڵینەوەکە پارێزگای ئیزمیرە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٨٥ گومانلێکراو دەرکرا.
لە ئەنجامی ئەو هەماهەنگییەی لەلایەن فەرمانگەی داواکاریی گشتیی ئیزمیر لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی ئیزمیری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی، فەرماندەیی هێزەکانی وشکانیی، ئاسمانیی و دەریایی، فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان ئەنجامیدا و کارەکانی بەراوردکردنی زانیارییەکان، دەست بە هەڵمەت کرا بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان.
لەو چوارچێوەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٨٥ گومانلێکراو دەرکرا کە ١٠١یان سەربازن لەوانەش ٦٩یان سەربازی چالاکن و ٨٤یان خوێندکاری سەربازیین و دوای هەوڵی کودەتاکە پەیوەندیەکانیان پچڕاوە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئیزمیر و فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە، لە ئیزمیر و ٤٠ پارێزگای جیاواز ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەست پێ کرد.