Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
حەلەب/ئیدلب – AA
خەڵکی ناوچەکانی كهمكردنهوهی بارگرژییەکان لە ئیدلب بە گەرمی پێشوازییان لەو یەکە سەربازیانەی سوپای تورکیا کرد کە بەمەبەستی دامەزراندنی خاڵی چاودێری بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد لەبارەی پابەندبوونیان بە ئاگربەستەکە؛ گوازراونەتەوە ناوچەکە.
خەڵکی شارۆچکەی دارەت عیزە لەکاتی تێپەڕینی یەکەکانی سوپای تورکیا بە گەرمی پێشوازییان لێ دەکردن.
ئاڵای سوپای سووریای ئازادیان بەدەستەوە گرتبوو و دروشمی "بەخێربێن بۆ دارەت عیزە" هەڵگرتبوو و دروشمەکانی "سووریا و تورکیا هاوڕێن"، "هەموومان ئەردۆغانمان خۆشدەوێ" و"خەڵک ئەردۆغانی خۆشەویستی، دەوێ" دەگوتەوە.
یەکێک لە پێشوازیکەران گوتی: "بەبۆنەی هاتنی برا تورکەکانمان زۆر خۆشحاڵین. بەخێربێن. هەر بژی ئەردۆغان چونکە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات. نەفرەت لە پەکەکە".