Enes Kaplan
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن ئه‌نجامدا و تێیدا تاوتوێی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئه‌مریكا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گوته‌بێژیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئیبراهیم كاڵن و جۆن بۆڵتندا، پێشهاته‌كانی سووریا، درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، و دوایین دۆخی لیبیا تاوتوێكراون.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوانیاندا تاوتوێیان كردبوون، باسكران.
هاوكات باسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، له نێوان رۆژانی ٢٢ تا ٢٥ی ئهیلوول به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كرا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی كاڵن و بۆڵتندا بابه‌ته‌كانی خێراكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێن بۆ ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی له باكووری سووریا درووستده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پاراستنی رێككه‌وتنی ئیدلب و به‌خێرایی ته‌واوكردنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، شه‌نوكه‌و كران و جه‌خت له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له درووستبوونی كاره‌ساتی مرۆیی و شه‌پۆلی نوێی كۆچ كرایه‌وه.
تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بێ دواكه‌وتنی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مریكا، ته‌واوكردووه.
له‌پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا باسی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری بازرگانیی ئه‌مریكا، ویڵبێر رۆس بۆ توركیا كرا و جه‌خت له گرنگیی به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ئامانجی ١٠٠ ملیار دۆلار كرایه‌وه كه ده‌بێته هۆی خێراكردنی بازرگانیی له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكادا.