Mesut Varol
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
وان - AA
ئه‌و تیرۆریستەی په‌كه‌كه كه له شارۆچكه‌ی چاتاك سەربە پارێزگای وان دوای قایل‌بوون خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كرد، باسی له‌وه كرد كه له‌نێو رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌دا ده‌ست به له‌سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌دان كراوه و ئه‌وانه‌ی کە له سێدارەدان ده‌ترسن هه‌ڵدێن و خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌نەوە.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پارێزگای وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ قایلكردن تیرۆریستانی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تیرۆریستێکی په‌كه‌كه له گونده‌واری شارۆچكه‌ی چاتاك دوای قایل بوونی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له دووی ئه‌یلوولدا له ده‌روازه‌ی سنووری شرنەخ-سلۆپی خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌تەوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگادا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له یه‌كه‌م دیمانه‌دا ئه‌و تیرۆریستە باسی له‌وه كردووه كه له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووانه‌ی له‌م دوواییانه‌دا دژبه رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه به‌ڕێوه‌چووه، په‌كه‌كه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه به‌تایبه‌تی به‌ناو رێبه‌ره‌كانیان زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه و باجی ئه‌و شكسته‌ش به چه‌كداران ده‌ده‌ن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ''ئه‌و تیرۆریسته‌ی خۆی راده‌ستكردووه باسی له‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ده‌ستی به له‌سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌دان كردووه له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌وه ده‌ترسن هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و تیرۆریستانه‌یان هه‌بێت كه له‌سێداره دراون له رێكخراوه‌كه هه‌ڵدێن و وه‌ك خۆی ده‌ستیان به خۆ راده‌ستكردن كردووه به هێزه ئه‌منییه‌كان''.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ئاسووده‌یی و ئارامی گه‌ل دووباره به پشتیوانی گه‌ل پێداگرانه به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر به‌رده‌وام ده‌بن.