Salih Bilici
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه توركیا كورده‌كانی كردووه‌ته ئامانج بێ واتایه. ئامانجی توركیا ریكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌یه".
كاڵن گوتیشی: "بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه رێكخراوێكی تیرۆريستی نوێنه‌رایه‌تیی كورده‌كان ده‌كات، به‌ر له هه‌موو شتێك، بێ رێزیكردنه به‌رامبه‌ر برا كورده‌كانمان".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و باڵه‌كانی له سووریا، رزگاركردنی كورده‌كانه له سته‌م و فشاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆريستییه.
كاڵن باسی له‌وه كرد كه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر له سووریا و، گوتی: "تورکیا بێ ئەوەی جیاکاری ئاین، نەتەوە و مەزھەب لە نێوان برایانی سووری بکات، بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی جێبەجێکردنی قۆناغی گواستنەوەی سیاسی و دەستەبەرکردنی ئاشتی و کۆتایھێنان بە شەڕ".