Muhammed Boztepe,1 23
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیا کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تاکو ئێستا بەلانیکەمەوە، ٣٩٤ چەکداری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە بیری هێنایەوە کە ٢٠ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ لەناوبردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لەدەست زوڵم و ستەمی ئەمانە لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە ئۆپەراسیۆنەکەش بەمجۆرەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە.
ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر رۆشنایی ئەو مافانەی کە تورکیا لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا و بە لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئەنجام دەدرێت.
بە پێی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا ٣٤٠ ئامانجی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعشیان خاپوور کردووە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیا کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تاکو ئێستا بەلانیکەمەوە، ٣٩٤ چەکداری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کوژراون.
بەهۆی پێکدادانە دەستەویەخەکانیش لەگەڵ تیرۆریستان سێ سەربازی تورکیا شەهید بوون و ٣٠ی دیکەش بریندار بوون کە مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەشدا ١٣ چەکداری سوپای سووریای ئازاد گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ی دیکەشیان برینداربوون.
لە ڕۆژەکانی ١٩-٢٦ مانگی تشرینی دووەم ئەو ڕێگە و پەناگانەی کە چەکدارانی PKK/KCK بەکاریان دەھێنن لە نێوان باکووری عێراق و شڕنەخ و بەدلیس ئۆپەڕاسیۆنە بچووک و مام ناوندەکان بە شێوەیەکی بەردەوام درێژەیان ھەیە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٩ تیرۆرست کوژران و دەست گیرا بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی.
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند پەناگەو ئەشکەوت و کۆگا وێران کرا بەسەر تیرۆریستاندا و چوار سەربازیش بریندار بوون.
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان، پێشگرتن لە هێرش و ھەڕەشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان کە لە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە و دەربەدەر بوون و پاراستنی ھاووڵاتییانی سڤیل و ڕێگری کردن لە زیان گەیشتن بە ھاوڵاتیان لە ئەنجامی ڕووداکان لە ئۆپەڕاسیۆنی قەلغانی فوڕات لە ئەنجامی ھێرشە چڕەکانی سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی ھێزەکانی تورکیا توانرا ٢٤٣ گەڕەک و ٢٠١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە کۆنتڕۆڵ بکرێت.