Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن، دوێنێ شەو (26 كانوونی دووه‌می 2018) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ماکماستەردا ئەنجامداوە.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرا كه توركیا له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی خۆی و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی عه‌فرین پێداگیرانه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوە تیرۆریستییەکانی په‌كه‌كه،په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و داعش و رێكخراوه‌كانی دیكه و، قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی سووریا.
هەروەها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر نه‌دانی چه‌ك به په‌یه‌ده/یه‌په‌گه كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها جەخت لەوەکراوەتەوە کە پێویسته نیگەرانییە رەواکانی پەیوەست بە ئاسایش توركیا لەبەرچاوبگرێت و، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەمەبەستی رێگرییکردن لە بە هەڵە لێکتێگەیشتن هەماهەنگی پتەو لەنێوانیان هەبێت.
هاوكات جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا كه دوو هاوپه‌یمانی ناتۆن، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێز.