İsmail Özdemir,Semra Orkan,Etem Geylan
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەدوای بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانی بەیۆغڵو کە تێیدا گوتارێکی پێشکەشکرد کە لە پێرا پاڵاس بەڕێوەچوو، وەڵامی پرسیارەکانی بەشدارانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی لەدوای ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تورکیا چی دەکات و هەڵوێستی ئەمریکا چۆنە لەوباریەوە، بینالی یڵدرم رایگەیاند: ''ئامانجی ئێمە لە عەفرین بریتییە لە لەناوبردنی ئەو کێشەیە لەوێ، نەهێشتنی گرووپە چەکدارەکان لەوەی ببنە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان و بۆ سەر خەڵکی بێتاوانی ئەوێ. ٣٥٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی عەفرین پەنایان بۆ تورکیا هێناوە. کاتێک ئێمە ئەوێمان پاککردەوە، ئەوان دەڕۆنەوە و لەوێ جێگیر دەبن. ئەمە ئامانجی ئێمەیە و زرۆ روونە''.
یڵدرم باسی لەوەکرد ئەوان گوێ بە نەژادی مرۆڤەکان نادەن و زۆرترین پەرلەمانتاری کورد لە پارتەکەی ئەوانە و رایگەیاند: ''پەکەکە بووەتە بەڵا بۆ کورد. ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ برا کوردەکانمان نییە. کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەوانەیە کە ستەم لە برا کوردەکانمان، لە برا تورکەکانمان، لەگەڵ ئەو ئاست نزمانەیە کە بێ گوێدان هاووڵاتییانی سڤیل لەناودەبەن، کە رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازە. ئامانجی ئێمە لەمەودوا بریتییە لەوەی ئەم رێکخراوە رەوشت نزمە کە نێوانی ئێمە و کوردەکانی تێکداوە و مرۆڤکوژە، لەناوبەرین. ئێمە لەدوای سیاسەتی خەندەق و چاڵ هەڵکەندن، لەمەدا سەرکەوتوو بووین. نۆ شارۆچکە و سێ پارێزگایان لەگەڵ خاكدا یەکسان کرد. لەوێ ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بوو ئەنجامماندا بۆ ئەوەی زیان بەر هاووڵاتییانی سڤیل نەگات و لەو پێناوەشدا شەهیدی زۆرمان دا''.
یڵدرم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌و ناوچانه‌ی كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری تیرۆر 30 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێیان دروستكردووه، سڵیان له هیچ فیداكارییه‌ك نه‌كردووه‌ته‌وه و وه‌ك حكوومه‌ت رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵویان پشتگوێ نه‌خستووه، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌به‌رهێنانی زیاتری له ناوچه‌كه كردووه و، گوتی: "په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی نییه به‌ناوی كورده‌وه. به‌ڵكو كورده‌كان كێشه‌ی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه. لاز، كورد و چه‌ركه‌ز هه‌موو له‌م خاكه‌دا خاوه‌نی مافی یه‌كسانن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچوونتان له‌و باره‌یه‌وه چییه كه روونكردنه‌وه‌ی پنتاگۆن له‌باره‌ی عه‌فرین جیاوازه، روونكردنه‌وه‌كانی كۆشكی سپی جیاوازه، ئه‌وه‌ی راوێژكاره‌كانیش جیاوازه.؟ یڵدرم گوتی: "منیش زۆر تامه‌زرۆی ئه‌وه‌م. ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ستین به‌وه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یڵێت. په‌یوه‌ست نیین به‌وانی دیكه‌وه. ئومێده‌وارم رۆژێك بێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت جێبه‌جێ بكرێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه ئابووریی توركیا به‌هێزه و، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عه‌فرن و هاوشێوه‌كانی کاریگەری ناکاتە سەری و هیچ مه‌ترسییه‌كیان له رووی ئابوورییه‌وه به‌دینه‌كردووه.