Sarp Özer
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ندیل باكووری عێراق، ژمارەیەک حەشارگە، كۆگای چه‌ک و تەقەمەنی و سووته‌مه‌نی خاپوورکرا كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران.
له كاتێكدا دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ناوچه‌یه به‌رزبووه و ئاگر كه‌وته‌وه كه ئامانجه‌كانی لێی‌بوو، سات به‌ساتی بۆردومانه‌كه تۆماركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ندیل له باكووری عێراق ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ئه‌و حەشارگە، كۆگای چه‌ک و تەقەمەنی و سووته‌مه‌نیانه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه خاپوورکران كه له لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه دیاریكرابوون.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه سات به ساتی پێكانی ئامانجه‌كان تۆماركراوه.