Muhammet Ali Kemal
04 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە١١ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە ئامادەبوون بۆ ئەوەی لە سووریاوە بۆردوومانی تورکیا بکەن، لەلایەن تۆپهاوێژەکانی سەر سنوورەوە کراونەتە ئامانج و هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان نۆ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ئەو ئامانجانە و لەئەنجامدا ١٤ تیرۆریستی سەربە رێکخراوەکە کوژراون.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە ئاکامی بۆردوومانەکان، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داعش، لەگەڵ سێ سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەک لەناو بران.