Muhammed Boztepe,123
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە لە میانی ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر-٣دا كه ٢١ی ئهیلوول ده‌ستپێكراوه، ١٦ تیرۆریست له چالاكی خراون كه داوانیان ناویان له لیستی داواكراواندایه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رنجی خستووەتە سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له ده‌ره‌وه له ناوه‌وه‌ی توركیاش به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستیان و له‌و میانه‌یه‌دا له ١٧ی ئابی رابردووه‌وه ده‌ستیانكردووه به زنجیره ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شكێنهر به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی شكێنەر-١دا، ١٨ تیرۆریست له چالاكی خراون، شه‌ش هاوكاری تیرۆریستان ده‌ستگیركراون، جگه له خاپووركردنی ٤٥ ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و كۆگا هەروەها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیدا گیراوە.
له ئۆپه‌راسیۆنی شكێنەر-٢دا، نۆ تیرۆریست له چالاكی خراون، دوو تیرۆریست خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووەتەوە، دوو هاوكاری تیرۆریستان ده‌ستگیركراون، جگه له خاپووركردنی حەوت ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و كۆگا هەروەها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیدا گیراوە.
له ئۆپه‌راسیۆنی شكێنەر-٣شدا، ١٦ تیرۆریست به پشتیوانی هێزی ئاسمانی له چالاكی خراون كه دووانیان ناویان له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایە به ناوه‌كانی ئۆرهان ئینجه كه ناوی نهێنی "كۆچه‌ر"ه و قه‌ده‌ر ماڵگۆز كه ناوی نهێنی "جاندا كیچی"ه، هه‌روه‌ها شەش ئه‌شكه‌وت و په‌ناگه خاپور كراون هەروەها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیدا گیراوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شكێنهر-١، شكێنهر-٢ و شكێنهر-٣دا، تاكو ئێستا ٤٣ تیرۆریست له چالاكی خراون و ٥٨ ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و كۆگا خاپوور كراون هەروەها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیدا گیراوه.
به تێكڕایی دوو هه‌زار و ٣٢٥ كارمه‌ندی ئه‌منی، ١٥٥ تیمی ئۆپه‌راسیۆن به‌شدارییان له‌و زنجیره ئۆپه‌راسیۆنه هاوكاتهدا كردووه كه حه‌وت كه‌تیبه‌ی كۆماندۆ، ١٦ تیمی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت و ٢٥ تیمی ئاسایشپارێز به‌شداربوون تیایدا.