İbrahim Erikan,123
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
ئادانا – AA
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له ئادانا به بۆمب، پۆلیسێك و چوار كه‌سی مەدەنی كه له میانی هێرشه‌كه‌دا له‌و ناوچه‌یه بوون، برینداربوون.
پارێزگاری ئادانا، مه‌حمود ده‌میرتاش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە له میانی تێپه‌ڕینیدا، پاسێكی پۆلیس له شارۆچكه‌ی یوره‌غیر سەربە پارێزگای ئادانا به بۆمبی ده‌ستکرد یاخود بۆمبێكی دیكه هێرشیكراوه‌ته سه‌ر.
مه‌حمود ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌كێك له برینداره‌كان پۆلیسه و چوار كه‌سی دیكه‌یش كه له میانی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا له‌و ناوچه‌یه بوون، بریندار بوون و گوتی: "ره‌وشی ته‌ندروستی بریندارەکان زۆر باشه. هاووڵاتییان چوونه‌ته نه‌خۆشخانه و پۆلیسهكهشمان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه".
هاوکات پارێزگای ئادانا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه له میانی تێپه‌ڕینی پاسێكی پۆلیس له گه‌ڕه‌كی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبی روویداوه و نووسیوویه‌تی: "له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، چوار هاووڵاتی و پۆلیسێك به سووكی برینداربوون و به گشتی ره‌وشی ته‌ندروستییان باشه. له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه".
سه‌رۆكی داواكاری كۆماریی ئادانا، عومه‌ر فاروق یورداگول دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، به میدیاكارانی راگه‌یاند كه له میانی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلی خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه و گوتی: "له هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوو داواكاری كۆمارییمان راسپاردووە بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و ئێستا له شوێنی رووداوه‌كه‌ن. له‌وانه‌یه هێرشێكی تیرۆریستی بووبێت. تا ئێستا هێرشه‌كه هیچ قوربانییه‌كی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه. چه‌ند بریندارێكمان هه‌یه. ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی برینه‌كانیان سووكه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه. چه‌ند هاووڵاتییه‌كیش له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكدان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه".
عومه‌ر فاروق یورداگول ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێشتا به‌ته‌واوی دیار نییه ژماره‌ی برینداربووان چه‌ند كه‌سە و گوتی: "هه‌رچه‌ند گوترا چوار مەدەنی و یه‌ك پۆلیس برینداربوون، به‌ڵام چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دیكه‌یش هه‌ن كه به هۆی كاریگه‌ری هێرشه‌كه‌وه چوونه‌ته نه‌خۆشخانه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، عومه‌ر فاروق یوداگول گوتی: "له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كارده‌كه‌ین. رووداوه‌كه زۆر نوێیه".
له كاتێكدا تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له شوێنی رووداوه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆری تیمه‌كان رێوشوێنی ئه‌منیان گرتۆته به‌ر و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاگوزاری له ناوچه‌كه له چاوه‌ڕوانیدا هێڵدراونه‌ته‌وه.
به هۆی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه، شووشه‌ی ژماره‌یه‌ك شوێنكاری ناوچەکە شكاون.