İlyas Kaçar,Halil Demir,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
- له ئه‌نجامی پشكنینی ماڵی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له گه‌راجی مۆڵێكی ئیستانبوڵدا ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیلی بۆمبڕێژكراویان به‌جێهێشتبوو، 29 بتڵی غاز، چوار ده‌به مادده‌ی كیمیایی، چوار ده‌به به‌نزین، بڕێكی زۆر نیتراتی ئامۆنیۆم، ساچمه‌ی ئاسن و چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك كه له دروستكردنی بۆمبدا به‌كاردێت ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه خرایه‌ڕوو كه چوار ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشی تیادا ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك و مۆتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراویان له گه‌راجێكدا به‌جێهێشتبوو.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگریی ئیستانبو له شوێنێ مانه‌وه‌ی ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی داعش كه له گه‌راجی مۆڵێكی بایرام پاشای ئیستانبوڵ ئۆتۆمبێلێك و مۆتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراویان به‌جێهێشتبوو و هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان دابوو، پشكنینیان ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی پشكنینی ماڵێكیاندا له ئه‌سه‌نیورت چوار بتڵی غاز، دوو ده‌به مادده‌ی كیمیایی، دوو ده‌به به‌نزین، بڕێكی زۆر نیتراتی ئامۆنیۆم ، ساچمه‌ی ئاسن و چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك كه له دروستكردنی بۆمبدا به‌كاردێت ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
هه‌روه‌ها له ماڵێكی دیكه‌دا له ئارناوتكۆی به هه‌مان شێوه 25 بتڵی غاز، دوو ده‌به مادده‌ی كیمیایی، دوو ده‌به به‌نزین، بڕێكی زۆر نیتراتی ئامۆنیۆم، ساچمه‌ی ئاسن و چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك كه له دروستكردنی بۆمبدا به‌كاردێت ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
راشگه‌یه‌نراوه له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیلهی کە له گه‌راجی مۆڵهكهدا به‌جێیانهێشتبوو، بۆمبێك كه له به‌كارهێنانی نیتراتی ئامۆنیۆم و ساچمه‌ی ئاسن دروستكرابوو، له‌گه‌ڵ چوار هێله‌كی بۆمبڕێژكراو، دوو چه‌ك و بڕێكی زۆر فیشه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
دوای ئەوەی گومانلێکراوەکان ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیان ئامادە کردووە، لەسەر راسپاردەیەک ئەو ماڵەی کە لێی ماونەتەوە بەجێیانهێشتووە و ئاگرێکیان دروست کردووە تاکو بە هۆی تەقینەوەکەوە سەرجەم بەڵگەکان لەناو بەرن.
گومانلێکراوەکان لە میانی دانانی تەقەمەنی لەناو دووماڵدا بۆ ئەوەی کاریگەریەکی زیاتر بکەن، بۆشایی نێو ماڵەکانیان بە سلیکۆن گرتووە.
گومانلێکراوەکان بەنیازبوون لە میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی ٢٩ی تشرینی یەکەم جەژنی کۆماری تورکیادا هێرش ئەنجام بدەن لە چەند ناوچەیەک.
لە ئێستادا گوتەیان لێوەرگیراوە و چوار گومانلێکراوی تر گوتەکانیان لە رۆژانی داهاتوودا لە لایەن تیمە پسپۆرەکانەوە لێوەردەگیرێت.