Sarp Özer,Özcan Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٩٤ەمین ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری تورکیادا، رایگەیاند: "سوپاس بۆ ئەو رۆحەی تاجی سەرکەوتنی لەسەر جەنگی سەربەخۆیی دانا و ژیانی بە کۆمارەکەمان دا، وەک ٩٤ ساڵ لەمەوبەر ئێستاش بە پێوەین. ئەو خۆڕاگرییە شکۆدارە وەک داستانی ١٥ی تەمووز دەچێتە ناو مێژوو. ئەم رۆحیەت و ئیرادەیە دۆخی بەرجەستەیە لە سەرتاسەری وڵات".
لە ٩٤ەمین ساڵوەگەڕی راگەیاندنی کۆماردا گەورە بەرپرسان بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی گڵکۆی ئەتاتورکیان کرد. لەنێویاندا سەرۆکی پەرلەمان، ئیسماعیل قارەمان و سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم، سەرۆکی ئەرکانی سوپا جەنەڕاڵ، خولوسی ئاکار و سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و نوێنەرانی دادگای باڵا و وەزیران و سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و فەرماندەی هێزەکان دەبیندران.
ئەردۆغان و بەشداربووان بە رێگای ئاسڵانڵیدا تێپەڕین و چوونە سەر گۆڕی ئەتاتورک. ئەردۆغان تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی ئەتاتورک دانا و دواتر وەک رێزگرتن بەپێوە وەستا و سروودی ئیستیقلالی گوتەوە.
دواتر سەرکۆمار، ئەردۆغان لە پەڕاوی تایبەتی گڵکۆی ئەتاتورکدا نووسی: "سوپاس بۆ ئەو رۆحەی تاجی سەرکەوتنی لەسەر جەنگی سەربەخۆیی دانا و ژیانی بە کۆمارەکەمان دا، وەک ٩٤ ساڵ لەمەوبەر ئێستاش بە پێوەین. ئەو خۆڕاگرییە شکۆدارە وەک داستانی ١٥ی تەمووز دەچێتە ناو مێژوو. ئەم رۆحیەت و ئیرادەیە دۆخی بەرجەستەیە لە سەرتاسەری وڵات".