Ramal Abdullah Mahmood
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا و ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی کە ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ رای گشتیی بڵاویكردنه‌وه وه‌ك یه‌كن.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و خولی ٢٧ه‌مینی په‌رله‌مانی راگه‌یاند.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٥٢،٥٩ی ده‌نگه‌كان به سه‌ركۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
رێژه‌ی ده‌نگی به‌ربژێره‌كانی دیكه‌ی سه‌ركۆماریش به‌مجۆرە بوو: موحه‌ڕه‌م ئینجه له‌سه‌دا ٣٠،٦٤، مه‌ڕاڵ ئاكشه‌نه‌ر له‌سه‌دا ٢٩،٧، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌سه‌دا ٨،٤٠، ته‌مه‌ل كهرهمۆڵڵائۆغڵو له‌سه‌دا ٠،٨٩ و دۆغو په‌رینچه‌ك له‌سه‌دا ٠،٢٠.
له هه‌ڵبژاردنی خولی ٢٧ه‌مینی په‌رله‌مانیشدا، ئاك پارتی به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٤٢،٥٦ توانی ٢٩٥ كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه.
جه‌هه‌په‌ش به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٢٢،٦٥ توانی ببێته خاوه‌نی ١٤٦ كورسی، مه‌هه‌په به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١١،١٠ بوو بە خاوه‌نی ٤٩ كورسی، هه‌ده‌په به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١١،٧٠ی ده‌نگه‌كان بووە خاوه‌نی ٦٧ كورسی و ئییی پارتیش به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٩،٩٦ ده‌نگه‌كان ٤٣ كورسی بۆ خۆی مسۆگەرکرد.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له پارتی سه‌عاده‌ت له‌سه‌دا ١،٣٤ و هودا پار له‌سه‌دا ٠،٣١ و پارتی وه‌ته‌نیش له‌سه‌دا ٠،٢٣ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا و به هۆی ئه‌و رێژه كه‌مه نه‌یانتوانی ببنه خاوه‌ن كورسی له په‌رله‌مان.
به‌مجۆره هه‌موو ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵون كه به رای گشتیی و ئابوونه‌كانی راگه‌یاندبوون.