Abdullah Shukur
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی رووخانی خانووەکانی کۆمەڵگای نیشتەجێی ئەبو نەوار بەدەوی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە نووسراوێک رایگەیاند "بە توندی ئیدانەی رووخانی خانووەکانی کۆمەڵگای نیشتەجێی ئەبو نەوار بەدەوی دەکەین کە لە لایەن ئیسرائیلەوە لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستین ئەنجام دراوە''.
لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "ئەم کردەوە نابەجێیانەی ئیسرائیل، پێگەی دەوڵەتی سەربەخۆ و یەکگرتووی فەڵەستینی خستووەتە ژێر مەترسییەوە. پێویستە ئیسرائیل بە زووترین کات کۆتایی بەو چالاکییە نایاسانەی خۆی بھێنێت کە زیان بە چارەسەریی دوو دەوڵەتی دەگەیەنێت و بارگرژی لە ناوچەکەدا زیاد دەکات".
دوێنێ ئیسرائیل ئەو رێگایانەی داخستبوو کە بەرەو کۆمەڵگای نیشتەجێی ئەبو نەوار بەدەوی و خان ئەلئەحمەد لە بەشی کەناری رۆژئاوا دەڕوات، ھاوکات ٤٠ خانووشی لە کۆمەڵگای نیشتەجێی ئەبو نەوار بەدەوی رووخاندبوو.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.