Muhammet Ali Kemal,Yusuf Aydın Deniz
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "لە منبج لەگەڵ ئەمریکا کار دەکەین، بەڵام بەڕوونی بە ئەمریکای دەڵێن کە لە خۆرھەڵاتی فوراتیش ھیچ ھەڕەشەیەک ناخوازین".
بینالی یڵدرم لە میانی سەردانەکانی ماڵئاواییدا، سەردانی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد و بووە میوانی تایبەتی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسەکە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ھەڵبژاردن تەواوبوو، ئیتر کاتی گوزەرانە. وەبەرھێن وەبەرھێنانەکەی و ئەوەی کە دەچێت بۆ پشوو، پشووەکەی رێکدەخات و ژیان بە سەرجەم لایەنەکانییەوە بەردەوام دەبێت".
بینالی یڵدرم گوتی: "بەپێی ھەڵبژاردنەکانی یەکی تشرینی دووەم، دەنگی ئاک پارتی لە ژمارەی پەرلەمانتاردا کەمی کردووە، ئەوەش پەیامێکە بۆ ئێمە، وەک ئاک پارتی ئەو پەیامەمان وەرگرت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم راشیگەیاند "نەماندەویست ئەم ھەڵبژاردنە بۆ رکابەرییەکی توندی لەوجۆرە لە نێوان ھاوپەیمانییەتییەکاندا بگۆڕێت. لە کۆتاییدا سەرکۆمارێک و پەرلەمانتاران ھەڵدەبژێرین. کارەکە بەوشێوەیەی لێھات کە لایەنی بەرامبەر لەسەر خالێک رێککەوتن. نەیانتوانی کاندیدەکانیان بکەنە یەک کاندید، بەڵام یەک خاڵ ھەبوو کە لەسەری کۆکبوون، با رەجەب تەیب ئەردۆغان نەبێت، کێ دەبێت باببێت".
بینالی یڵدرم ھەروەھا گوتی: "پەرلەمان لەڕووی چالاکییەکانی چاودێرییکردن و یاسادانانەوە چالاکتر دەبێت. لە قۆناغی نوێدا گرنگیی پەرلەمان زیاددەکات".
لەبارەی سیستمی سەرۆکایەتییشەوە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "جگە لە بوودجە، حکوومەت دەسەڵاتی ئەوەی نییە یاسا بنێرێتە پەرلەمان. ئەمە نیشانەی چییە؟ ئەمە نیشاندەری ھێزی رەھا و باڵادەستیی پەرلەمانە. دوای روودانی ١٥ی تەمووز، بەباشی قەناعەتی ئەوە لەنێو کۆمەڵگەدا جێگەی خۆی کردەوە کە پاشگەزبوونەوە لەم کارە بوونی نییە و بەدڵنیاییەوە پێویستە لەڕەگەوە ئەم بابەتە چارەسەربکرێت، لەنێو ئێمەشدا درووستبوو".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.