Sertaç Bulur
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه به لێكۆڵینه‌وه له گرته‌كانی كامێرای چاودێری ئه‌نجامده‌رانی دانانه‌وه‌ی بۆمب بۆ ئه‌و مینی پاسهیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له ٢ی كانوونی دووه‌م له شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی به كۆنتڕۆڵ ته‌قێندرایه‌وه و له ئاكامدا دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سیش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه تیمه‌كانی راوێژكاری جه‌ندرمه، هه‌واڵگری و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و هێزه ئه‌منییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای ئورفا به وردی له‌و گرتانهیان كۆڵییه‌وه كه له كامێرای چاودێری ده‌ركه‌وتن و به‌مهۆیه‌وه نۆ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد كه هاووڵاتیی سووریا‌ن.
- بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكه‌ن داوایان لێ كردووه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات
ده‌ركه‌وتووه ژنێك بۆمبه‌كه‌ی له مینی پاسه‌كه‌دا داناوه‌ته‌وه و پیاوێكیش به كۆنتڕۆڵ ته‌قاندوویه‌تییه‌وه. حه‌وت تۆمهتبارهكهی دیكه‌یش یارمه‌تی ئه‌و دووانه‌یان داوه.
ژنه تیرۆریستییه‌كه له كاتی گوته لێوهرگرتنیدا دانی باوه داناوه كه ئه‌و كاته‌ی له گرتووخانه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/جهكه-په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بووه له قامشلی، رێكخراوه‌كه گوشاری زۆری لێ كردووه و پێی گوتووه له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی‌دا ئازادی ده‌كه‌ن، ئه‌گینا ساڵانێكی زۆر له گرتووخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه. به‌م جۆره‌یش ناچار كراوه ئه‌م كرده‌یه ئه‌نجام بدات.