توركيا

باڵندە زستانیەکان لە دەلتای گەدیز تۆمار دەکرێن

دەلتای گەدیز کە لە ئێستادا میوانداری نزیکەی ٣٠٠ جۆر باڵندە دەکات، داواکاری پێشکەش بە یونسکۆ کراوە بۆ ئەوەی لە میراسی سروشتیی جیهانیدا تۆمار بکرێت.

Halil Fidan  | 19.01.2021 - نوێکردنەوە : 21.01.2021
باڵندە زستانیەکان لە دەلتای گەدیز تۆمار دەکرێن

Izmir

ئیزمیر - AA

چاودێرانی باڵندە، جۆری نوێی باڵندەیان لە دەلتای گەدیز دۆزیەوە کە میوانداری نزیکەی ٣٠٠ جۆر باڵندە دەکات و بە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ژیان ناوی دەرکردووە.

دەلتای گەدیز کە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی ئەو لیتەیەی دەیان هەزار ساڵە رووباری گەدیز هێناوێتی و لە کەنداوی ئیزمیر کۆبووەتەوە، دروست بووە. یەکێکە لە گەورەترین دەلتاکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە رووبەرەکەی ٤٠ هەزار هێکتار دەبێت.

دەلتای گەدیز کە لە ئێستادا میوانداری نزیکەی ٣٠٠ جۆر باڵندە دەکات، داواکاری پێشکەش بە یونسکۆ کراوە بۆ ئەوەی لە میراسی سروشتیی جیهانیدا تۆمار بکرێت.

ناوچەکە کە یەکێکە لەو دوو گۆڕەپانەی زاوزێکردنی فلامینگۆ کە لە تورکیادا هەیە، هەموو وەرزێک میوانداری ژمارەیەکی زۆر لەو باڵندە ئاویە دەکات.

لە چوارچێوەی ئەژمارکردنی باڵندەی ئاوی لە ناوەڕاستی زستانی ساڵی ٢٠٢٠دا کە لە زۆر وڵاتدا ئەنجامدرا، لە دەلتای گەدیز-یش بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی سروشت و پارکە میلییەکان و بە بەشداری ئەندامانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی خۆبەخشی باڵندە هەمان چالاکی بەڕێوەچوو.

پسپۆڕان لە چەند خاڵێکی دیاریکراودا لە رێگەی تەلەسکۆپ و دووربینەوە باڵندەکانیان یەک بە یەک و لەسەر شێوەی گرووپ ئەژمار کرد.

تیمەکان لە ناوچەکەدا نەورەسی هازاریان بە تەنیایی بەدیکرد کە زۆر دەگمەنە لەو ناوچەیەدا.

ئەندازیار جەلال مورات ئاساناپا، بەرپرسی گۆرەپانی بەهەشتی باڵندەکانی ئیزمیر، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە بەمەبەستی پاراستنی ناوچەو جۆرەکانیان ئەژماری ناوەڕاستی زستانی باڵندە ئاوییەکانیان ئەنجامداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın