توركيا, سياسەت, عێراق

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و شاندێکی یاوەری کرد.

Sarmand Hameed  | 19.01.2021 - نوێکردنەوە : 20.01.2021
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و شاندێکی یاوەری کرد.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگرانی سەرۆکی ھەرێم، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا و وەزیری پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل و سوپاسالاری پیشمەرگە، جەمال ئیمینکی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی ئامادەی بوون، باس لە سەردان و دیدارەکانی وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەغدا و ھەولێر کرا و ھەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە و گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ پارستنی سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسکردنی تورکیا بۆ ھاوکارییەکانی لە شەڕی دژی داعشدا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە ناکرێت خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان وەک پێگەیەک بۆ ھەڕەشەکردن لە تورکیا و وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێنرێت و ھیوای خواست لەمبارەیەوە عێراق ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، ھەروەھا شاندی میوانی دڵنیا کردەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە فاکتەرێکی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.

پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا لە ھەموو بوارەکاندا، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و شەڕی داعش، بوارەکانی ھاریکاری و ھەماھەنگیی نێوان ھەردوولا، دۆخی ناوچەکە بەگشتی، رێککەوتنی شنگال و گرنگیی جێبەجێکردنی، گرنگیی پاراستنی سنوورەکان و ئاسایشیان، پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن