Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هۆكارانه‌ی ده‌رگا ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردان له جیهانی ئیسلامی‌دا. ئەمڕۆ لە عێراق، سووریا و یەمەن پێشتر لە لوبنان تەنانەت سەردەمێک لە تورکیاش ئەو گه‌مه‌یه هه‌بوو. من لە هەموو دەرفەتێکدا ئاماژه‌م به‌وه كردووه. رەنگە لێکدانەوەی هەڵەی بۆ بکرێت بەڵام دەیڵێم من ئایینێکم نییە سوننە بێت، یاخود ئایینێکم نییە شیعە بێت. ئایینی ئیسلامه. هه‌موو لێكدانه‌وه راسته‌كانی ئیسلام به‌لای منه‌وه شایه‌نی رێزه. به‌دڵنیاییه‌وه منیش لێكدانه‌وه‌ی سروشتی خۆمم هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و لێكدانهوهیهم نه‌خستووه‌ته سه‌رووی ئایینهكهمهوه. به‌داخه‌وه ده‌زانین و ده‌بینین كه گرووپ و وڵاتان هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه و ترسناك ئه‌و كاره‌یان كردووه. هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه. ئه‌و تۆوی فیتنانه‌ی ده‌خرێنه جیهانی ئیسلامییه‌وه ده‌بنه هۆی رشتنی خوێنی مسوڵمانا. وه‌ك رێكخراوه‌كانی ئه‌لقاعیده، داعش و بۆكۆ حه‌رام. ئه‌و شتانه به‌كارده‌هێنن و بوار بۆ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و لایه‌نگر كۆده‌كه‌نه‌وه".
له نۆهه‌مین شورای ئیسلامی ئۆراسیادا له ژێر ناوی "ئیسلام له ئۆراسیا: یه‌كێتی، پشتیوانی كردن له یه‌كتری و تێڕوانینی داهاتووی به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ئایین"، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره لێره‌دا هه‌یه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به بیانووی تیرۆره‌وه ده‌ستوه‌ردان له جوگرافیای ئیسلامدا كراوه‌یه و، گوتی: "ته‌نیا بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه.فیتنه‌ی مه‌زهه‌به، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هۆكارانه‌ی ده‌رگا ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردان له جیهانی ئیسلامی‌دا. ئەمڕۆ لە عێراق، سووریا و یەمەن پێشتر لە لوبنان تەنانەت سەردەمێک لە تورکیاش ئەو گه‌مه‌یه هه‌بوو. من لە هەموو دەرفەتێک ئاماژه‌م به‌وه كردووه. رەنگە لێکدانەوەی هەڵەی بۆ بکرێت بەڵام دەیڵێم من ئایینێکم نییە سوننە بێت، یاخود ئایینێکم نییە شیعە بێت. ئایینی ئیسلامه. هه‌موو لێكدانه‌وه راسته‌كانی ئیسلام به‌لای منه‌وه شایه‌نی رێزه. به‌دڵنیاییه‌وه منیش لێكدانه‌وه‌ی سروشتی خۆمم هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و لێكدانهوهیهم نه‌خستووه‌ته سه‌رو ئایینهكهمهوه. به‌داخه‌وه ده‌زانین و ده‌بینین كه گرووپ و وڵاتان هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه و ترسناك ئه‌و كاره‌یان كردووه. هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه. ئه‌و تۆوی فیتنانه‌ی ده‌خرێنه جیهانی ئیسلامییه‌وه ده‌بنه هۆی رشتنی خوێنی مسوڵمانان. وه‌ك رێكخراوه‌كانی ئه‌لقاعیده، داعش و بۆكۆ حه‌رام. ئه‌و شتانه به‌كارده‌هێنن و بوار بۆ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و لایه‌نگر كۆده‌كه‌نه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه جیهانی ئیسلامی و مسوڵنانان یه‌كگرتوو بن و، كێشه‌كانیان به شه‌ڕو پێكدادان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، به‌ڵكو به راوێژ و رێز گرتن له‌ناو خۆیاندا و لێبوورده‌بن، هه‌رگیز رێگه به بوونی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه نه‌ده‌ن.