Enes Kaplan,Ferdi Türkten,Mohammed Baqi Hussein
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
سارایێڤۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "سوودێكی ئەمنی ئێجگار گه‌وره‌مان به ته‌واوی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا و به‌تایبه‌تی وڵاتانی به‌لقان گه‌یاندووه كه بەهاکەی دیاریی ناكرێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه سەختەدا پشتگیریی و هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی کە چاوەڕوانمان دەکرد له دۆسته ئهورووپییهكانمانهوه پێ نه‌گه‌یشتووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی لە لووتکەی پرۆسەی هاریکاریی باشووری خۆرهەڵاتی ئەورووپا لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سەرکۆماری تورکیا رایگه‌یاند کە زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی كۆچ، به‌ره‌وپێشبردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی، به‌رفراوانكردنی هاتۆچۆی ناوخۆیی ناوچه‌كه و چه‌ندین بابه‌تی دیكه ده‌وه‌ستن و گوتی:
"لەکاتێکدا وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ناتوانن لەسەر کۆتای پەنابەران کە ژمارەیان گوزارشتە لە دەیان کەس، رێکبکەون، تورکیا میوانداریی لە زیاتر لە چوار ملیۆن پەنابەر دەکات".
- "به‌ڕێژه‌ی %99 كۆچی نایاساییمان بۆ ئه‌ورووپا كه‌مكردووه‌ته‌وه"
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له قۆناغی 2005 بۆ 2017، زیاتر له یەک ملیۆن كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركراون. هه‌ر لە چوارچێوه‌ی رێوشوێنهكانماندا له ده‌ریای ئیجه رێگریمان له ژماره‌یه‌كی زۆر كاره‌ساتی مرۆیی كردووه و به‌ڕێژه‌ی %99 كۆچی نایاساییمان بۆ ئه‌ورووپا كه‌مكردووه‌ته‌وه. به‌م جۆره سوودێكی ئەمنی ئێجگار گه‌وره‌مان به ته‌واوی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا و به‌تایبه‌تی وڵاتانی به‌لقان گه‌یاندووه كه بەهاکەی دیاریی ناكرێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه سەختەدا پشتگیریی و هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی کە چاوەڕوانمان دەکرد له دۆسته ئهورووپییهكانمانهوه پێ نه‌گه‌یشتووه. توركیا له‌باره‌ی خه‌رجیی دارایی بۆ په‌نابه‌رانی سووریا پابه‌ند بووه به بهڵێنهكانانهوه، به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له كۆی شەش ملیار یورۆ كه به‌ڵێنی دابوو، تا ئێستا ته‌نها دوو ملیار 500 ملیۆن یورۆی ناردووه".