بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاتی ''ئاڵای شین'' به‌خشرایه ده‌ریاچه‌ی وان
- بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاتی ''ئاڵای شین'' به‌خشرایه كه‌ناراوی مۆلاكاسم لە سنووری قەزای توشبا سەربە پارێزگای وان کە بەشێک لە کەناراواکانی دەریاچەی وان دەکەوێتە سنووری ئەو قەزایە.
Van
وان - AA
بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاتی ''ئاڵای شین'' به‌خشرایه كه‌ناراوی مۆلاكاسم لە سنووری قەزای توشبا سەربە پارێزگای وان کە بەشێک لە کەناراواکانی دەریاچەی وان دەکەوێتە سنووری ئەو قەزایە.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن شاره‌وانی توشباوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه ساڵی رابردوو له لایه‌ن وه‌قفی نێوده‌وڵه‌تی په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌وه خه‌ڵاتی ''ئاڵای شین'' دراوه به كه‌ناراوی مۆلاكاسم.
له چوارچێوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌دا كه هه‌موو ساڵێك نوێ ده‌كرێته‌وه، هه‌ماهه‌نگیكاری نیشتمانی وه‌قفی په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌ی توركیا (TÜRÇEV)، گوڵشه‌ن نارین و جێگری هه‌ماهه‌نگیكاری TÜRÇEV، مه‌رت شانڵی له‌گه‌ڵ موغه شاناڵ، ئه‌ندازیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباره‌كان و وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار، لێكۆڵینه‌وه و بادواداچوونیان له‌سه‌ر ٣٣ تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك شیكارییه‌كانی ئاوی كه‌نار ده‌ریاچه‌كه، ئاسووده‌یی ئه‌وانه‌ی كه‌نار ده‌ریاچه‌كه به‌كارده‌هێنن، وه‌رزشه ئاوییه‌كان و شوێنی مه‌له‌كردن، پلانی دۆخی له‌ناكاو، به‌ڕێوه‌بردنی ژینگه و ئه‌و ده‌رفه‌تانه كرد كه بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ره‌خسێنراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌رێنیی له‌و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونانه ده‌ستكه‌وت، بڕیاردرا به به‌خشینی خه‌ڵاتی ''ئاڵای شین''.
گوڵشه‌ن نارین و شاندی یاوه‌ری كه سه‌ردانی سه‌رۆك شاره‌وانی توشبا، ساڵح ئاكمان-یان كرد ئاڵاكه‌یان پێشكه‌ش كرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن