1 23
03 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: " ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەی ساکاریادا برینداربوون ٧٤ کەسە کە برینی یەکێکیان سەختە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی، سهركۆمار ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له كارگه‌یه‌كی یاریی ئاگرین له شارۆچكه‌ی هه‌نده‌ك له پارێزگای ساكاریا رووی دا، رایگه‌یاند: " ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەی ساکاریادا برینداربوون ٧٤ کەسە کە برینی یەکێکیان سەختە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
ئه‌ردۆغان هیوای خواست كه برینداربووان به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان و هه‌واڵی ناخۆشیش نه‌بیستن سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی له ناو كارگه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه. گوتی: "سه‌باره‌ت به‌م رووداوه هه‌موو جۆره رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته به‌ر"
سه‌ركۆماری توركیا به پێویستی ده‌زانێت بەشێوەیەکی زۆر جددی و پێداگرانە بەردەوام بن لە کارە هاوبەشەکانیان لەگەڵ حکومەتی یاسایی لیبیا و گوتی: "پێویسته ئه‌و كاره جدییانه‌ی له‌نێوان ئێمه و حكوومه‌تی شه‌رعیی لیبیا ده‌كرێن به‌رده‌وام بن. خه‌ریكه وه‌زیری به‌رگری (توركیا، خولوسی ئاكار) ده‌گاته ئه‌وێ. به‌و كارانه‌ی له‌وێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌مانه‌وێت له ناو هه‌ماهه‌نگییه‌كی نزیكتردا پشتیوانی له پرۆسه‌ی لیبیادا بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌یشی بۆ قه‌ته‌ر ئەردۆغان گوتی: "سەردانەکەم بۆ قەتەڕ، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یەکەم سەردانم بوو بۆ دەرەوەی وڵات. لەگەڵ بەڕێز تەمیمی لەبارەی هەموو بابەتە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکەوە دواین".