Hatice Şenses Kurukız,Kaan Bozdoğan,Hanife Sevinç
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌ر كه‌سێك چاو ببڕێته خاكی وڵات، ئاڵا و بانگهكهمان، ده‌بێت بزانێت چاره‌نووسێكی تاڵ چاوه‌ڕێی ده‌كات به ده‌ستی كۆماندۆكانمان".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له‌رێوره‌سمی پێدانی مه‌دالیا به سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆی ١٤ كه له فه‌رمانده‌یی لیوای ١٠٥ی تۆپهاوێژ له شارۆچكه‌ی چۆهورڵو له پارێزگای ته‌كیرداغ به‌ڕێوه چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لە هیچ یەکەیەکی سوپای تورکیا، تا دواهەناسە رێگه‌ی نەدراوە ئاڵاکەیان بکەوێت، گوتی: "هه‌ر كه‌سێك چاو ببڕێته خاكی وڵات، ئاڵا و بانگهكهمان، ده‌بێت بزانێت چاره‌نووسێكی تاڵ چاوه‌ڕێی ده‌كات به ده‌ستی كۆماندۆكانمان".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر سه‌رباز و كارمه‌ندێكی سوپای توركیا بێگومان به‌شێكه له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی تۆماریان كردوون و گوتی: "كۆماندۆكانمان كه به درێژایی مێژوو له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕدا بوون و به جیهانیان نیشان داوه كه مردن له ئه‌وان ده‌ترسێت، له دڵی گه‌له‌كه‌ماندا جێگایه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه".