Başak Akbulut Yazar,Murat Kaya
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی رێکخراوی تاوانكاری، عهدنان ئۆكتار سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ سکاڵای لەسەر ٢٣٦ تۆمەتبار کە ٧٨یان دەستگیرکراون، بەرزکردەوە.
لە دۆسیەکەدا داوای سزای بەندکردن لە ١٥٠ ساڵ تا هەزار و ٣٦٥ ساڵ بۆ سەرۆکی رێکخراوەکە، عەدنان ئۆکتار کراوە.
هەروەها داوای زیندانییكردنی پێنج بۆ ١٢ ساڵ بۆ ١٣ کەس کراوە کە تۆمەتبارن بە بەڕێوەبردنی رێکخراوەکە.
لەلایەکی دیکەشەوە داوای زیندانییكردنی ٦٣ بۆ ٣٩٦ ساڵ بۆ چەند پیاوێکی بەرپرسی ناو رێکخراوەکە کراوە کە کە بە چەندین تاوانی دەستدرێژی سێکسی، تۆمەتبارکراون.