ئهردۆغان: "بەپێی بڕیارەکانی نهتهوه یهكگرتووهكان ئیسرائیل یهک تۆزقاڵ مافی بەسەر جۆلانەوە نییە"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆغان: "بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلانهوه دەریکردووە، ئیسرائیل یهک تۆزقاڵ مافی بهسهر ئهوێیهوه نییە".
TBMM
قۆنیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەرۆغان رایگەیاند: "بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلانهوه دەریکردووە، ئیسرائیل یهک تۆزقاڵ مافی بهسهر ئهوێیهوه نییە".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە پارێزگای قۆنیا و لە وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە رایگەیاندبوو ئێستا کاتی ئەوەیە کە واشنتۆن دان بنێت بە سەروەریی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا، گوتی: "زانینی مێژوو کارێکی زۆر گرنگە، پێویستە لەسەر زانیارییەکانت لەبارەی مێژووەوە قسە بکەیت، بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلانهوه دەریکردووە، ئیسرائیل یهک تۆزقاڵ مافی بهسهر ئهوێیهوه نییە".
ئەردۆغان گوتیشی: "لەبەر ئەم هۆکارە لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی رامگەیاند و ئێستاش لێرە دووبارەی دەکەمەوە کە تا کۆتایی چاودێری دۆزی جۆلان دەکەین".
ئەردۆغان رایگەیاند کە کۆمپانیای ئەسیلسانی تورکیا کارگەیەک لە شاری قۆنیا دادەمەزرێنێت بۆ دروستکردنی چەکی دوومەودا و چەکی دیکە.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد کە تێچووی پرۆژەکە ٦٥ ملیۆن دۆلارە و هەلی کاری زیاتر لە پارێزگاکە دەڕەخسێنێت.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو چەکانەی لەو کارگەیە بەرهەم دەهێنرێت پێویتسی هێزە چەکدارەکانی تورکیا پڕ دەکاتەوە و دەتوانین هەناردەی دەرەوەیشی بکەین".