Abdullah Söylemez
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2021
ئاگری - AA
دۆڵەکانی زنجیرە چیای گونەی کایا دەکەونە شارۆچکەی ئەلەشکیرت-ی سەر بە پارێزگای ئاگری و لە وەرزی پاییزدا دیمەنێکی دڵڕفێنیان هەیە.
ئەم دۆڵانە لە وەرزی زستاندا بە بەفر و لە وەرزی هاویندا بە روپۆشی سەوز دادەپۆشرێن، لە ئێستاشدا کە وەرزی پایزە دۆڵەکان پڕبوون لە رەنگی جیاجیا.
ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن بە جوانی دیمەنی ناوچەکە، سەرسام دەبن.
یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی سینان ئەرگول لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ئەو ناوچەیە پڕە لە دیمەنی سروشتی سەرنجڕاکێش، هەم لە بەهار و هەم لە پایزدا زۆر جوانە. لە ئێستادا درەختەکان بە رەنگی جۆراوجۆر داپۆشراون و ئاسودەیی دەدەنە بینەران.