ئاگری.. كۆشكی ئیسحاق پاشا سیستمی رووناككردنه‌وه‌ی بۆ داندرا
- كۆشكی ئیسحاق پاشا كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین شوێنەوارەکانی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی له ناوچه‌ی ئانادۆڵو، سیستمی نوێی رووناككردنه‌وه‌ی به‌هێزی بۆ داندراوه، به‌مه‌یش كۆشكه‌كه رازاوه‌تر بووه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
Ağrı
ئاگری - AA
كۆشكی ئیسحاق پاشا كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین شوێنەوارەکانی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی له ناوچه‌ی ئانادۆڵو، سیستمی نوێی رووناككردنه‌وه‌ی به‌هێزی بۆ داندراوه، به‌مه‌یش كۆشكه‌كه رازاوه‌تر بووه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
كۆشكی ئیسحاق پاشا لە شارۆچكه‌ی بایه‌زید سەربە پارێزگای ئاگری و به "پردی شارستانییه‌كان" ناسراوه و له سه‌رده‌می لاله‌ی عوسمانیی بنیاتندراوه لە دوای تۆپ کاپی گەورەترین کۆشکی تورکیایە، به‌شی ناوه‌وه‌ی كۆشكه‌كه به نه‌وه‌ی نوێی لید رووناككراوه‌ته‌وه.
كۆشكه‌كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه به دووری حه‌وت كیلۆمەتر و له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك كه هه‌زار و 900 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه دروستكراوه. ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆی و ده‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
جوانی و تایبەتمەندی مێژوویی و تەلارسازیی کۆشکەکە سه‌رنجی گەشتیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه و چوار وەرزه‌ی ساڵ سه‌ردان ده‌كرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن