Cemal Çavdar,Ramal Abdullah Mahmood
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
ئاگری – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێك كه ژماره‌یه‌ك مامۆستای دەگواستەوە له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه له قه‌زای ئهلهشكیرت سەربە پارێزگای ئاگری، ٢٣ كه‌س برینداربوون.
پاسێك كه ژماره‌یه‌ك مامۆستای له شارۆچكه‌ی ئهلهشكیرت بەرەو گوندی تۆپراككاله دەگواستەوە له‌سه‌ر رێگا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك به‌ریه‌ككه‌وتن.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامدا، ٢٣ كه‌س برینداربوون كه زۆربه‌یان مامۆستان.
دواتر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و به هاوكاری هاووڵاتییان برینداران گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئهلهشكیرت. پاشان سێ له‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئاگری كران.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه هۆکاری رووداوەکە باران بارین و خلیسكان بووە.