ئاگری.. باران و به‌فر بارین لە مانگی نیسان
- دوو رۆژه باران و بەفر و باران به تێكه‌ڵاوی له شاری ئاگری ده‌بارێت و له به‌رزاییه‌كانی شاره‌كه به‌فر ده‌بارێت.
Ağrı
ئاگری – AA
دوو رۆژه باران و بەفر و باران به تێكه‌ڵاوی له شاری ئاگری ده‌بارێت و له به‌رزاییه‌كانی شاره‌كه به‌فر ده‌بارێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانه، به‌ڵام هاووڵاتییان دیمه‌نی سپیپۆشین به به‌فر له شاره‌كه‌یاندا ده‌بینن.
به‌مهۆیه‌وه شۆفێران به وریاییه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ ده‌خوڕن و ژماره‌یه‌كیشیان به‌فری سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان راماڵی.
تاكو ئێستا رێگای هیچ ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئاگری دانه‌خراوه، به‌ڵام تیمه‌كان له ئاماده‌باشیدان بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر رێگایه‌ك ئه‌گه‌ر دابخرێت.
عیسا ئادیگوزه‌ل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه سه‌ریان سووڕماوه له‌وه‌ی له‌و كاته‌دا به‌فر له ئاگری باریووه.