Abdullah Shukur
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
ئەنقەرە -AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی نیوزلەندا گوتی: "ئەم کۆمەڵکوژییە دووبارە تیرۆری ئیسلامفۆبیای فاشیستی خستە بەر چاوی گشت جیھان".
ئاکار بە بۆنەی رۆژی شەھیدانی ١٨ی ئادار و لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمێک وەزارەتی بەرگری تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەو ھێرشە تیرۆریستییە کرد کە لە نیوزلەندا کراوەتە سەر دوو مزگەوت لە کاتی نوێژی ھەینی.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار گوتی: "ئەم کۆمەڵکوژییە دووبارە تیرۆری ئیسلامفۆبیای فاشیستی خستە بەر چاوی گشت جیھان".
خوڵوسی ئاکار ھەر لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی نیوزلەندا گوتی: "ئەم رووداوە، بە ئاشکرای نیشانی ئەوە دەدات کە دژایەتی ئیسلام لە جیھان و دوژمنایەتی موسڵمانان گەیشتووەتە خاڵی نیگەرانی".