Rewa Mahmood Hasan,Muhammet Ali Kemal
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
برۆکسل - AA
نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگێرینی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و ئه‌ندامی به‌رپرس له سیاسه‌تی دراوسێتیی و دانوستانه‌كانی فراوانبوون له كۆمیسیینی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جۆهانس هان، له‌دوای كۆنسه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-توركیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
چاوش‌ئۆغڵو لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا گوتی، "تورکیا هەڵوێست نابێت بەرامبەر رەخنە بنیاتنەرانەکانی یەکێتی ئەوروپا. هەموو پێشنیارێکی یەکێتی ئەوروپا بە دڵسۆزانە وەردەگرێت، هەڵیان دەسەنگێنێت. چونکە ئەم پرۆسەیە پێکەوە بەڕێوەدەبەین بەڵام بەرامبەر دووڕووی و دووفاقی، قبوڵی ناکەین. هەربۆیە ئەو گوتانەی کەلەمەوبەر لەبارەی پرۆسەی دادگای تورکیاوە کردتان ناکرێت قبوڵی بکەم. چونکە دادگا لە تورکیا سەربەخۆیە".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە بە گومانەوە دەڕواننە بڕیاری دادگای بەلجیکا سەبارەت بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بو گوتی، "پەکەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاشەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە بەڵام دادگاکەی بەلجیکا لەهەوڵی سپی کردنەوەی رووی پەکەکەدایە. ئەمە وەک سەربەخۆیی دادگا دەبینن. کاتێک شتێک لە تورکی روودەدات روونکردنەوەیەک دەدەن لەچەشنی ئەوەی وانەی تورکیا بدەن. راستەوخۆ دەستوەردەدەنە دادگا. ئەی کوا سەربەخۆیی دادگا، ئەو کوا سەروەریی یاسا‌و بنەکاکانی؟.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "پێویسته ئه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشه‌وه ببینرێت كه توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر ناسنامه‌ی ریفۆرمخواز و پشتیوانیی لێبكرێت".
سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ هه‌ردوولا گرنگه. ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه له بابه‌تانه‌دا له دووڕوویی و به عه‌قڵییه‌تی پشتیوانییكردنی یه‌كتری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر درێژه پێبده‌ین، توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش له ئاسایش‌دا ده‌بن. چونكه ئاسایشی توركیا جیاناكرێته‌وه له ئاسایشی ئه‌و به‌شه‌ی كه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌مێنێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگه‌وازی ئه‌وه‌شیكرد كه پشتیوانیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك فه‌تۆ، داعش، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه بكرێت و رایگه‌یاند: "پێویسته وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێگه به چالاكی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه له وڵاته‌كانیان نه‌ده‌ن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد سه‌باره‌ت به‌و شه‌ش مه‌رجه‌ی په‌یوه‌ستن به ئازادیی گه‌شتكردن به بێ ڤیزه بۆ هاووڵاتییانی توركیا دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن و راگه‌یاند: "توركیا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی كۆچ، ئه‌ركی سه‌رشانی به‌جێگه‌یاندووه. چاوه‌ڕوانین كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش پرۆگرامی خۆبه‌خشانه‌ی وه‌رگرتنی مرۆیی بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو ره‌خنه‌ی له په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی توركیا بۆ ساڵی ٢٠١٨ له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گرت و رایگه‌یاند: "ناكرێت بڵێین په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا کە بۆتە قوربانی ئایدۆلۆژیا‌و رەوتی راستڕەوەکان بڕیارێكی حەکیمانەیان داوە ، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان لەدژی ئەو راپۆرته قبوڵنه‌كراوه داوه ده‌ری ده‌خات كه ژماره‌ی ئەو سیاسه‌تمه‌داره حەکیمانە زیادی کردووە له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا کە لێپێچینەوە دەکەن بەرامبەر ئەو رەوتەی باسم کرد".