Ferdi Türkten
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، تاکو ئەمرۆ هەزار و 864 تیرۆریستی داعش و 306 تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییە هەفتانەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوایین ئامارەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بڵاوکرانەوە.
بەو پێیە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان لەباکووری سووریا بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی سەر سنوورەکان، رێگرییکردن لە هەڕەشە و هێرشەکانی داعش، گەڕاندنەوەی کەسانی ئاوارە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەردەوامە، سوپای سووریای ئازاد بەپشتیوانیی سوپای تورکیا توانیویەتی لەنێوان عەزاز-جەرابلوسدا 228 ناوچەی نیشتەجێبوون کۆنترۆڵ بکاتەوە و هەزار و 880 کیلۆمەتر چوارگۆشە، لەتیرۆریستان، پاکبکاتەوە.
لەکاتێکدا کە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەلباب درێژەی هەیە، لە رۆژئاوا و باکوورەوە هێزەکان گەیشتوونەتە گەڕەکەکانی شارەکە. لەپاڵ دابڕینی ئەلباب و گەمارۆدانیدا هەریەک لە سوفلانییە و قەبر ئەلموکری، کە دوو ناوچەی نیشتەجێبوونن و دەکەونە باکووری رۆژهەڵاتی شارەکەوە، کۆنترۆڵکرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە و بەمەبەستی بەرگرتن لە هێرشی پەکەکە/پەیەدە لە منبجەوە بەرەو رۆژئاوا و لەعەفرینەوە بەرەو رۆژهەڵات، بەوردی و ئاگادارییەوە درێژە بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان درا.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، تا ئەمرۆ هەزار و 864 تیرۆریستی داعش و 306 تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە کوژراون.
هاوکات 3 هەزار و 282 بۆمبی دەستکرد و 55 مین پووچەڵکراونەتەوە. لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیاشەوە، هەزار و 332 پێگە کراونەتە ئامانج.
هەریەک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سوفلانییە و قەبر ئەلموکری لەرۆژی 26ی کانوونی دووەمەوە کۆنترۆڵکراونەتەوە و بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەکدارانی داعش، گەمارۆدانی ناوچەکە بەردەوامە.