Ramal Mahmood
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی رادەست نەکردنەوەی سەربازە کودەتاچیەکان لەلایەن یۆنانەوە رایگەیاند: "بە سەرۆکوەزیران، دەوڵەتی یاسا و دادگای سەربەخۆشەوە ناتوانن لێدوان بدەن بۆ پاراستنی تیرۆریست، بکوژ، کودەتاچی، ناپاک و تاوانباران. چونکە دەوڵەتێکی یاسایی راستەقینە و سەربەخۆیی دادگای راستەقینە پارێزگاری لە تیرۆریست، بکوژ، کودەتاچی، ناپاک و تاوانباران ناکات".
بۆزداغ لە توتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی بڕیاری یۆنان بۆ رادەست نەکردنەوەی ئەو هەشت سەربازەی دوای هەوڵی کودەتاکەی فەتۆ لە شەوی ١٥ی تەمووز بۆ یۆنان هەڵاتن، رەخنەی لە بڕیارەکەی ئەو گرت، تیایدا هاتووە: "بە سەرۆکوەزیران، دەوڵەتی یاسا و دادگای سەربەخۆشەوە ناتوانن لێدوان بدەن بۆ پاراستنی تیرۆریست، بکوژ، کودەتاچی، ناپاک و تاوانباران. چونکە دەوڵەتێکی یاسایی راستەقینە و سەربەخۆیی دادگای راستەقینە پارێزگاری لە تیرۆریست، بکوژ، کودەتاچی، ناپاک و تاوانباران ناکات. بەپێچەوانەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رەوا سزا دەدرێن یاخود رێگە خۆش دەکرێت بۆ دادگاییکردن و سزادانیان. دادگای یۆنان بە پێچەوانەی دەوڵەتی یاسا و سەربەخۆیی دادگاوە، رێگەی گرتووە لە دادگاییکردن و سزادانی رەوای ئەمانە".