Ramal Mahmood
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، تێرێزا مای بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.
مەی کاتژمێر کاتژمێر ١١:٠٥ خولەک لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغاوە گەیشتە ئەنقەرە، لەلایەن سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لێ دەکرێت.
دواتر لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لەلایەن سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم لە کۆسکی چانکایا پێشوازی لە تێرێزا مای دەکرێت و دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە و ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەش، لەسەر شەرەفی سەرۆکوەزیران ئێوارەخوانێک رێک دەخرێت.