ئالپارسلان بایراکتار: "پشتبەستنی تورکیا بە هاتوچۆی وزە لە گەرووی هورمز سەدا ١٠ە لە ئاستێکدایە دەتوانرێت بەڕێوەببرێت"
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا، ئالپارسلان بایراکتار: "ڕووبەڕووی قەیرانێک بووینەتەوە کە دەکرێت کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووریی جیهان هەبێت".
Ankara
ئهنقهره - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا، ئالپارسلان بایراکتار ڕایگهیاند: "هێرشهكانی ئهمریكا-ئیسرائیل بۆ سهر ئێران نهبووهته دروستبوونی كێشه له دابینكردنی وزه له توركیا".
له میانی بهشداری كردنی لە بهرنامهی مێزی سهرنووسهری ئاژانسی ئانادۆڵودا، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا بایراکتار، وەڵامی پرسیارەکانی له بارهی پرسهكانی ڕۆژهڤ دایهوه.
بایراكتار باسی لهوه كرد كه ئەگەر قەیرانی جیۆپۆلیتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بێت، ڕهنگه بگۆڕێت بۆ ئاستێک کە کاریگەری لەسەر ئابووریی جیهان هەبێت و، گوتی: "ڕووبەڕووی قەیرانێک بووینەتەوە کە دەکرێت کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووریی جیهان هەبێت".
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا بایراکتار، ئاماژهی بهوه كرد بەهۆی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، هیچ کێشەیەک لە ئاسایشی دابینکردنی وزەی تورکیادا نییە و، گوتی: "هێرشهكانی ئهمریكا-ئیسرائیل بۆ سهر ئێران نهبووهته دروستبوونی كێشه له دابینكردنی وزه له توركیا. هیچ سنووردارکردنێکی خواست لەسەر سووتەمەنی لە تورکیادا نییە و کێشەی دابینکردنیش بوونی نییە".
ڕاشیگهیاند: "ژێرخانی وزەمان و ئەو سیاسەتی هەمەجۆرکردنەی تا ئێستا پەیڕەومان کردووە، لە ئێستادا ئێمەی لە کەنارێکی ئارامدا هێشتووەتەوە".
بایراکتار باسی لهوه كرد كه پێشنیاريان بۆ عێراق كردووه ڕێگاكانی ههناردهكردنی نهوت ههمهجۆر بكات و، گوتی: "عێراق ٣،٣ ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوتی هەیە، پێشنیازمان بۆ عێراق کرد کە ئەمە هەمەجۆر بکات. بەداخەوە نەیانکرد. پێشنیازمان بۆ عێراق کرد هێڵێکی بۆریی نەوت لە کەرکووکەوە بۆ بەسرە ڕابکێشین و ئەو نەوتەی لە ڕێگهی بۆریی نەوتی تورکیاوە هەناردە دەکرێت بۆ ١،٥ ملیۆن بەرمیل زیاد بکەین".
%2FAA-40918608.jpg)
ڕاشیگهیاند: "هیوادارین وانە لەو قەیرانەی ڕوویداوە وەربگیرێت و، پێشهاتگهلێك سەبارەت بە زیادکردنی هەناردەی نەوت لە عێراقەوە بێتە ئاراوە".
ههروهها وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا بایراکتار، باسی لهوه كرد ئەو قەیرانی وزەیهی لەسەر ئاستی جیهان دهگوزەرێت، كاریگهری لهسەر هاووڵاتیانیان نییه و، گوتی: "لە ئێستادا لە ڕووی وڵاتەکەمان و هاووڵاتییانمانەوە، هیچ کێشەیەکی ئاسایشی دابینکردنی وزە نییە".
بایراکتار ئهوهیشی خستهڕوو كه سبەی کاتژمێر ٠٤:٠٠ کەشتی بیرههڵكهنی عەبدولحەمید خان لە دەریای ڕەش دەست بە ههڵكهندنی نوێ دەکات.
%2FAA-40918607.jpg)
سهبارهت به وێستگهی ئاككویو، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا بایراکتار ڕایگهیاند: "هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئهوهیه ئەمساڵ یەکەم کارەبا لە ئاکكویو بەرهەم بهێنین. کارێکی زۆر دهكرێت".
بایراکتار جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە پشتبەستنی تورکیا بە هاتوچۆی وزە لە گەرووی هورمز لە ئاستێکی نزمەدایه و، ڕایگهیاند: "پشتبەستنمان بەم ناوچەیە لە نەوتدا لەسەدا ١٠یە کە لە ئاستێکدایە دەکرێت بەڕێوە ببرێت. لە غازی سروشتیدا هیچ کڕینێکی غازی سروشتیمان نەبووە. لە غازی سروشتیی شلدا دابینکەری جیاوازمان هەیە، بەتایبەت لایەنی ڕۆژئاوا و ئەو ڕێککەوتنە نوێیانەی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجاممان داون. لە ئێستادا تورکیا هیچ کێشەیەکی پەیوەست بە دابینکردنی وزەی نییە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
