Halil İbrahim Sincar
11 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2017
ماردین - AA
له شارۆچكه‌ی كزڵتهپهی سه‌ربه ماردین، 50 ده‌مانچه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا كه له‌نێو بارهه‌ڵگرێكدا شاردرابوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتیی كزڵته‌په و ماردین ده‌ستیان پێكردووه، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو له‌سه‌ر رێگای ئیپێكیۆڵوی كزڵته‌په، بارهه‌ڵگرێكیان به‌مه‌به‌ستی پشكنین راگرتووه.
له‌ئه‌نجامی پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه‌دا، 50 ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌ت، 82 مه‌خزه‌ن و 800 پاكه‌ت جگه‌ره‌ی قاچاخ كه له‌نێو تانكیی سووته‌مه‌نیی بارهه‌ڵگره‌كه و بتڵی ئاگركوژێنهوهكهیدا شاردرابوونه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
هاوكات له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سێ تۆمه‌تبار ده‌ستبه‌سه‌ركران.
ده‌ركه‌وتووه ده‌مانچه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌وه له عێراقه‌وه دزه‌یان پێكراوه.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كاندا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه به‌رده‌وامه.