Andaç Hongur,Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە لووتکەی چوارقۆڵی لە ئیستانبوڵ لەبارەی سووریا، رایگەیاند: "چاوی هەموو جیهان لە ئێستادا لەسەر ئەم کۆبوونەوەیەی ئێمەیە لەسەروو هەمووشیانەوە چاوی خوشک و برا سوورییەکانمان. باوەڕم وایە کە بە هەنگاونان لە تێگەیشتنێکی سەرڕاستانە و بنیاتنەرانەوە، ئەم چاوەڕوانییانەیان بەفیڕۆ نادەین".
گوتاری دەستپێکی لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریاوە کە لە کۆشکی وەحدەددین لە ئیستانبوڵ بە میوانداریی تورکیا بەڕێوەدەچێت، لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشکەشکرا و بەشێکی درایە راگەیاندنەکان.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا خۆشحاڵیی خۆی بە میواندارییکردنی سەرکردەکان لە تورکیا دەربڕیووە و هیوای سەرکەوتنی لووتکەکەی خواستووە.
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاندووە "چاوی هەموو جیهان لە ئێستادا لەسەر ئەم کۆبوونەوەیەی ئێمەیە لەسەروو هەمووشیانەوە چاوی خوشک و برا سوورییەکانمان. باوەڕم وایە کە بە هەنگاونان لە تێگەیشتنێکی سەرڕاستانە و بنیاتنەرانەوە، ئەم چاوەڕوانییانەیان بەفیڕۆ نادەین. لە راوێژەکانمان لەگەڵ بەڕێز پوتین، سووریا یەکێکە لە بابەتە هەرە لە پێشینەکان. هەمیشە گرنگییمان داوە بەوەی کە لەگەڵ هەریەک لە بەڕێز ماکرۆن و بەڕێز مێرکڵ لە پەیوەندیی نزیکدا بین و زانیارییان سەبارەت بە قۆناغەکە بدەینێ".