Abdullah Shukur
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە دەستپێکردنی لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریا لە شاری ئیستانبوڵ، کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ئەو سەرکردانە ئەنجامدا کە بەمەبەستی بەشداربوون لە لووتکەکەدا ھاتوونەتە تورکیا.
ئەردۆغان لە کۆشکی وەحدەددین بەر لە لووتکەکە، پێشوازی لە راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کرد و کۆبوونەوەکە نزیکەی سی خولەکی خایاند.
دواتر ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆبووەوە و کۆبوونەوەکە نزیکەی ٤٥ خولەکی خایاند.
ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەیەکی سی خولەکی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن، بەرەو ئەو ھۆڵە رۆیشت کە لووتکەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
هەریەک لە وهزیری دهرهوهی توركیا، مهولود چاوشئۆغڵو و وهزیری بهرگریی توركیا، خولوسی ئاكار و وهزیری گهنجینه و دارایی، بهرات ئاڵبایراك و وهزیری بهرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو و وهزیری دهرهوهی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بەشداریان لە کۆبوونەوەکاندا کرد.
ھاوکات ئەردۆغان لە کۆشکی وەحدەددین لە بەرامبەر دیمەنی گەرووی ئیستانبوڵ گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردەی ئەو وڵاتانە کرد.
دواتریش ئەردۆغان بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ پوتین، مێرکڵ و ماکرۆن لە باخچەی ئەو کۆشکە بە پێ رۆیشت و وێنەیان گرت.